riklam

بڕیارێكی دادگای فیدراڵی خوێندنەوەی هەڵەی بۆ دەكرێت

عیراق 10:25 PM - 2021-05-03
.

.

ئەندامێكی ئەنجومەنی پێشووی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵ لەبارەی سڕكردنی كارەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بەوجۆرە نیە كە خوێندنەوەی بۆ كراوە، ئاماژە بەوەشدەكات بوونی ئەو ئەنجومەنانە  دەستوریەو ناكرێ بۆ ماوەیەكی نادیار بەم شێوەیە پەكیان بكەوێ.

گەلاوێژ عەلی ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی پێشووی پارێزگای نەینەواو مامۆستای زانكۆ لەبواری دەستوری بە PUKmediaی راگەیاند: پێمانوایە خوێندنەوەی هەڵە بۆ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵ كراوە كە لەبارەی چارەنوسی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دەكراوە‌، بەو جۆرە نیە كە دەڵێت بەردەوامی كاری ئەو ئەنجومەنانە نادستورییە.

وتیشی: پێویستە ئەنجومەنەكان لەكارەكانیان بەردەوامبن تا ئەو كاتەی ئەنجومەنێكی هەلبژێردراوی دیكە شوێنیان دەگرێتەوە، بۆیە پێویستە كاتێك بۆ هەڵبژاردنی ئەو ئەنجومەنانە دیاریبكرێت ونابێت بەمشێوەیە بە پەخراویی بمێنننەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد:سڕكردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە ماوەی ساڵێك و نیوە بڕیاری هەڵوەشانەوەی دراوە، سیاسی بوەو پەرلەمان و حكومەتی عیراقی بۆ رزگاربوونی خۆیان لە فشاری جەماوەر ئەنجومەنەكانیان كردە قوربانی، لەكاتێكدا نەبوونی ئەو ئەنجومەنانە زیانێكی زۆری بە پارێزگاكان گەیاندوە لە بواری كارگێڕی ‌و بودجە‌و چاودێریكردنی حكومەتی خۆجێی پارێزگاكان.

جێی ئاماژەیە لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراق  سێجار هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق ئەنجامدراوە، ئەوانیش لە ساڵەكانی (2005 – 2009 – 2013)، بەڵام لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان  تەنیا دووجار ئەو پڕۆسەیە بەرێوەچووە، ئەوانیش لە ساڵی( 200 و 2014).

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا – هەولێر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket