riklam

مەڵبەندی حەمرین كێشەكانی خورماتوو دەگەیەنێتە چەند وەزارەتێكی هەرێم

ی.ن.ک‌‌ 10:21 PM - 2021-05-03
.

.

وەفدێكی مەڵبەندی 16 ی رێكخستنی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە پێكهاتبوون لەدكتۆر كامل جەمیل لە بەشی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی 16ـی حەمرین  و زانیار رەشاد لێپرسراوی ناوەندی رێكخراوە دیموكراتەكانی حەمرین و بەرزان ستار سەردانی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان و ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم و دكتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمیان كرد بۆ چەند پرسێكی گرنگ پەیوەست بە قەزای خورماتوو.

 مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی لەبارەی سەردانەكەوە رایگەیاند: لەو پرسانە كە باسی لێوەكرا وشكە ساڵی ناوچەی داودەیە كە ئەمساڵ بەهۆی بێ بارانیەوە جوتیاران زیانێكی زۆریان بەركەوتووە، بۆ ئەو مەبەستە داوایانكردوە لەو بڕە پارەیەی بۆ جوتیاران دیاریكراوە هاوكاری بكرێین و پشتگوێ نەخرێین.

لەلای خۆشیەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ بەڵێنی ئەوەیدا كە وا پاڵپشت و هاوكاری باشی جوتیارانی سنورەكە بكات لەوبڕە پارەییەی كە بۆ وشكەساڵی دیاریكراوە.

هەروەها بۆ  بایەخدان بە شوێنەوارو ناوچە گەشتوگوزارییەكانی سنوری ناحیەی زینانەو گوندەكانی دەوروبەری لەوانە (قوم پەڵك، وارانی، خۆرنەوەزان) داوایانكردوە بایەخیان پێبدرێت و بخرێنە سەر نەخشەی گەشتوگوزاری و لەداهاتووشدا هانی وەبەرهێنەران بدرێت بۆ وەبەرهێنان لەسنورەكە.

و سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و پێداویستیە تەندروستیەكانی سنوری ناحیەی نەوجولیش، وەفدەكە سەردانی دكتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستیانكردو داوایانكرد كار ئاسانی و هاوكاریان بكەن لەنەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەت هاوكاریكردنی خانەوادەی شەهید و ئەنفال و كەمدەرامەت، لەلای خۆشیەوە بەڵێنی جێبەجێكردن و پاڵپشتی داواكارییەكانیان كردو بەڵێنی ئەوەشیاندا لەداهاتوویەكی نزیكدا سەردانی سنورەكە بكات.

PUKmedia عەدالەت میعاد - خورماتوو

 

9966.jpg

0123.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket