riklam

كەركوك..پەلامارێكی داعش بۆ سەر حەشد كوژراو برینداری لێدەكەوێتەوە

کوردستان 09:21 PM - 2021-05-03
.

.

داعش لەباشوری كەركوك پەلاماری خاڵێكی حەشدی شەعبیداو بەهۆیەوە كوژراو برینداری لێكەوتوەتەوە.

ئەمشەو لەنزیك گوندی بەشیر لەباشوری پارێزگای كەركوك تیرۆرستانی داعش پەلاماری خاڵێكی سەر بە لیوای 16ی حەشدی شەعبیانداوە.

بەپێی زانیارییەكان لەئەنجامی پەلامارەكەدا كوژراوێك و سێ بریندار لەڕیزی حەشدی شەعبی لێكەوتۆتەوە.

پەلامارەكەی ئەمشەو لەكاتێكدایە كە لەچەند شەوی رابروشدا لەسنوری پردێ پەلاماری سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەیانداو بەهۆیەوە شەهیدو برینداری لێكەوتەوە.

ماوەیەكە لە ناوچە دابڕێنراوەكان بەهۆی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە عیراقییەكاندا جموجۆڵی تیرۆستانی داعش بەتایبەت لەسنوری كەركوك زیادیكردوە.

PUKmedia محەمەد ئەحمەد - كەركوك

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket