riklam

هەولێر.. شەڕە تەقەی زاواو ماڵە خەزوران كۆتایی نایەت

کوردستان 08:30 PM - 2021-05-03
.

.

ماوەیەكە لەپارێزگای هەولێر چەند رووداوێكی شەڕە تەقە لەنێوان زاواو ماڵە خەزوران و بەپێچەوانەشەوە رویداوە، پۆلیسیش دەڵێت: ئەمڕۆ زاوایەك بەكلاشنكۆف تەقەی لەماڵی خەزووری كردوە دواتر دەستگیركراوە.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێكیدا ئاشكرایكرد: بنكەی پۆلیسی دەشتی هەولێر تۆمەتبارێكیان بە ناوی (پ.ن.ا) قۆڵبەست كرد، كە بە چەكێكی جۆری كلاشنكۆف تەقەی لە ماڵی خەزووری كردبوو.

دەشڵێت: تۆمەتباری ئاماژەپێكراو كە لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستبەسەر چەكەكەشیدا گیرا، بەپێی ماددە (7)ی توندوتیژیی خێزانی و هەروەها ماددە (431) لە یاسای سزادان، راگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

هاوكات هەر لەچەند رۆژی رابردودا لەشەقامی 40 مەتری نزیك شوقەكانی كوارترۆ لەهەولێر كەسێك بەناوی (ر.ن.ع) تەمەن (31) ساڵ لەسەر كێشەی خێزانی لەگەڵ ماڵە خەزوری بوو بەدەمەقاڵیان و بریندار كرا.

هاوكات 19ی مانگی رابردوو پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە دوای ئەوەی نوسینگەی خەبات لەلایەن هاووڵاتییەكەوە ئاگاداركرانەوە كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تیۆتا هایلۆكس)ی لە قەزای خەبات لێدزراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كردو توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (هـ.ا.م) بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلەكە دەستگیر بكەن.

رونیشیكردبوەوە: تۆمەتباری ناوبراو، كە خەزووری هاووڵاتییە دادخوازەكەیە، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیراو پەڕاوەكەشی رادەستی دادگا كرا.

 PUKmedia 

 

182135987_6135281243152462_783150147615116612_n.jpg

182165257_6135281233152463_8111419116361036239_n.jpg

182214730_6135281219819131_1650644569160377168_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket