riklam

هاوسەرۆكانی یەكێتی و سەرۆك كۆمار لەبارەی چەند پرسێكی گرنگ كۆدەبنەوە

ی.ن.ک‌‌ 06:18 PM - 2021-05-03
.

.

هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ د.بەرهەم سەرۆك كۆماری عیراق كۆبوونەوە و باسیان ل گرنگی پاراستنی یەكڕیزی نێوان لایەنەكان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و دور لەساختەكاری كرد.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ لەگەڵ هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی پێشوازیمان كرد لە د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لە دیدارێكدا گفتوگۆمان كرد دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

اوسەرۆكانی یەكێتی باسی لەوەشكردوە: ئاماژەمان بەگرنگی رۆڵی نیشتمانیی سەرۆك كۆمار كرد بۆ كاركردن لەسەر یەكخستنی ریزەكان و پەرەپێدانی پڕۆسەی سیاسی بەپشتبەستن بەدەستوور كە بەشداری راستەقینەو نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكان لەخۆ بگرێ‌، سوپاسی د.بەرهەممان كرد بۆ ئەو رۆڵەی كە تیادا سەركەوتوو بووە بۆ دەربازبوون لەو ئاستەنگانەی كە پێشتر هاتوونەتە پێش و تێپەڕاندنی كێشەكان بە شێوەیەكی ژیرانە كە خێرو بەرژەوەندیی گەلی تیادا بێ‌ بەهەموو پێكهاتەكانیەوە.

لاهور شێخ جەنگی دەشڵێت: باسمان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران كرد و رامانگەیاند كە هەڵبژاردنی داهاتوو هەنگاوێكی گرنگە بە ئاڕاستەی گۆڕانكاریی بنەڕەتی و دانانی بناغەیەكی بەهێز بۆ داهاتووی عیراق و هەرێمی كوردستان. 

رونیشكردوەتەوە: لەو رووەشەوە جەختمان لەسەر ڕەخساندنی زەمینەیەكی گونجاو كردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە جێگەی رەزامەندی هەمووان بێت، باسمان لەبەستنی هاوپەیمانیی نێوان یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كرد بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، بەهەنگاوێكی گرنگمان لەقەڵەمدا بۆ یەكڕیزیی ناوماڵی كورد و بەدەستهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كورد لە بەغدا.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket