riklam

زیاتر لە 70 حاڵەتی پێشیڵكردن دژی رۆژنامەنووسان تۆماركراوە

عیراق 06:05 PM - 2021-05-03
.

.

 

كۆڕبەندی ژنانی رۆژنامەنووسانی عیراق، رایگەیاند: زیاتر لە 70 حاڵەتی پێشێلكردن لەدژی رۆژنامەنووسان تۆماركراون و هێشتا  جیاكاری جێندەریش بەردەوامی هەیە.

 

كۆڕبەندەكە لەڕاپۆرتێكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتوە، ئاماژە دەدات  بە هەموو ئەو حاڵەتە پێشێلكارییانەی كە لەماوەی 3ی ئایاری 202 تاوەكو 2ی ئایاری 2021روویانداوە، باسی لەوەكردووە كە لەو ماوەیەدا زیاتر لە 70 حاڵەتی پێشێلكردن لەدژی سەرجەم رۆژنامەنووسان لەسەرانسەری عیراق و هەرێمی كوردستان روویانداوە كە خۆی لەحاڵەتەكانی كوشتن و هەڕەشەكردن و گرتن و زیندانیكردن وتەنگپێهەڵچنین دەبینێتەوە، ئەوانەش بەهۆكاری جیاجیا كەهەندێكیان پەیوەندی بەڕووماڵكردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە هەیە، بەشێكی تریشیان پەیوەندی بەڕوماڵی میدیایی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڤید-19وە هەیە كەژنانی رۆژنامەنووس ئەنجامیان دەداو بەهۆیەوە رووبەڕووی تەنگپێهەڵچنین دەبوونەوە، هاوكات دۆخی نالەباری تەندروستی وڵاتیان بۆ میدیاكان دەگواستەوە.

كۆڕبەندی ژنانی رۆژنامەنووس هەروەها لەڕاپۆتەكەیاندا ئاماژەیان داوە بەوەی زیاتر لە 12 ژنە رۆژنامەنووس و میدیاكار رووبەڕووی جیاكاری جێندەری و تەنگپێهەڵچنین و هەڕەشە بوونەتەوە، بەتایبەتی لەمیانی پێشكەش كردنی ئەو بەرنامە تەلەفزیۆنانەدا كە راستەوخۆ پەخش دەكرێن، سەرباری بەردەوامی نەبوونی یاخود لاوازی دامەزراوەیەكی میدیایی سەربەخۆو زاڵبوونی هەژموونی حزبایەتی بەسەر میدیادا بەشێوەیەكی گشتی.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket