riklam

سەرۆكایەتی هەرێم و وەزیری پێشمەرگە مەترسی پەلامارەكانی داعش تاووتوێ دەكەن

کوردستان 05:54 PM - 2021-05-03
.

.

سەرۆكایەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری پێشمەرگەو لێپرسراوانی باڵای پێشمەرگە كۆبوونەوەو تاووتوێی مەترسیەكانی تیرۆرستانی داعش و دروستكردنی هێزی هاوبەش لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراق بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراق كراوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە،  نێچیرڤان بارزانی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفاو مستەفا سەید قادر سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای پێشمەرگە كۆبوونەتەوەو وەزیری پێشمەرگەو سەرۆكی دەستەی ئەركانی وەزارەت و ئەمینداری گشتی وەزارەت و فەرماندەی هێزەكانی ٧٠ و فەرماندەی هێزەكانی ٨٠ و بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە ئامادەبوون.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دۆخی ئێستای پێشمەرگە،  مەترسیەكانی تیرۆرستانی داعش باسیان لێوەكرا، هەروەها تاووتوێی هەوڵەكانی رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و ئەو كۆسپ و تەگەرانەی بەردەم ئەم هەوڵە كراوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، باس لەوهەنگاوانە كراوە كە بەمەبەستی چاكسازی نراون لەوەزارەتی پێشمەرگە لەچوارچێوەی پرۆسەی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هاوكاری و هەماهەنگی هێزەكانی هاوپەیمانان.

تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە، باسی هاوكاری و هەماهەنگی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراقی و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش كرا، بەتایبەتی دروستكردنی هێزی هاوبەش لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراقی بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی كە دروستبووە لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراق لەو ناوچانەی ماددەی ١٤٠دەیان گرێتەوە، هەروەها بڕیار درا بەدابینكردنی پێویستییەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی پێشەوە، بۆ باشترو خێراتر بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشیكی چەكداری، كە بكرێتە سەر ئەو سەنگەرانەی پێشمەرگە.

PUKmedia 

 

4446.jpg

555.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket