riklam

عیراق..والی فەلوجە دەستگیردەکرێت

عیراق 04:48 PM - 2021-05-03
.

.

ئاژانسی هەواڵگریی و لێكۆڵینەوەكانی فیدڕاڵی رایگەیاند: بەهاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەناو والی فەلوجەی رێكخراوی تیرۆرستی داعشیان دەستگیركردووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی ئاژانسەكە كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەستی PUKmedia كەوتووە هاتووشە: مەفرەزەكانیان توانییان بەناو والی فەلوجەی داعش ناسراو بە(ئەبو عەلی ئەلجومەیلی) دەستگیربكەن كە بەمادەی 4 تیرۆر داواكراو بوو و چەكداری تیرۆرستانی داعش بوو.

لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووشە: لەمیانی لێكۆڵینەوەكاندا جومەیلی دانی بەوەداناوە لەساڵی 2005 دا چۆتە ناو رێكخراوی قاعیدەو لەپەناگە تایبەتەكاندا كاری بۆ داڵدەدانی ئەو تیرۆرستانە كردووە كە هەڵگری رەگەزنامەی عەرەبی بوون.

جێی ئاماژەشە، پێشتر والی فەلوجە بە 15 ساڵ زیندانی كرابوو، بەڵام لەساڵی 2011 ئازاد كرابوو،پاشتر بەڵێن دەدات كار بۆ تیرۆرستانی داعش بكات و لەنێو پەناگەكاندا كاریكردووە، لەدوای پرۆسەی ئازادكردنی پارێزگای ئەنبار بەرەو سوریا هەڵاتووە، پاشان دەگەڕێتەوەو بەجێگری والی موسڵ دیاریدەكرێت، دواتر دەكرێت بەوالی فەلوجەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا پشتوێنی تەقینەوەی لەخۆی بەستبوو، دانی بەوەشدا نا كە دەیان كردەوەی تیرۆرستی لەدژی هێزە ئەمنییەكان هاووڵاتیانی بێتاوان لەعیراق ئەنجامداوە.


PUKmedia راگەیاندنی هەواڵگریی عیراق

182547429_307667044220215_8882529892389065264_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket