riklam

پێشانگەی فۆتۆگرافیی (وۆرڵد پرێس فۆتۆ) دەهێنرێتە سلێمانی

ئەدەب وهونەر 04:37 PM - 2021-05-03
.

.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢١/٥/٣ ئاژانسی مێترۆگرافی بە سپۆنسەری دامەزراوەی ڤیم فاوەندەیشن ، بۆ دووهەم جار پێشانگەی فۆتۆگرافیی (وۆرڵد پرێس فۆتۆ)ی بۆ فۆتۆ سەركەوتووەكانی ئەو پێشبڕكێ جیهانییە لە شاری سلێمانی كردووە.

ئەحمەد نەجم بەڕێوەبەری ئاژانسی میترۆگرافی و یەكێك لە ئەندامانی لیژنەی دادوەری پێشبڕكێكە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia وتی : ئەم پێشبڕكێیە ساڵانە بۆ هەڵبژاردنی باشترین فۆتۆكانی ساڵ و خەڵاتكردنی فۆتۆگرافەران لەسەرتاسەری جیهاندا بەڕێوەدەچێت و ئەمساڵیش ئێمە ئەو ١٤٥ فۆتۆیەمان پرنت كردۆتەوە كە باشترین فۆتۆکانی ساڵی ٢٠٢١ ن و لە میانی خولی شەست و چوارەمین پيشبڕکێی ساڵانەی  وۆرلد پرێس فۆتۆ هەڵبژێردراون و لە سلێمانی بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ لە گەلەری میترۆگرافی نمایشیان دەكەین ، هیوادارین فۆتۆگرافەرانی كوردستان و عێراق بتوانن سود لەم ئەزموونە جیهانییە وەربگرن .

شایەنی باسە ئەم پێشانگەیە لە بەرواری ٣/٥/٢٠٢١ تا ٢/٦/٢٠٢١ کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی بۆ ٥:٠٠ی پاش نیوەڕۆ لە گەلەری مێترۆگرافی بەردەوام دەبێت لە نمایشكردن.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

photo_2021-05-03_16-25-43.jpg

photo_2021-05-03_16-25-45.jpg

photo_2021-05-03_16-25-48 (2).jpg

photo_2021-05-03_16-25-47.jpg

photo_2021-05-03_16-25-48.jpg

photo_2021-05-03_16-25-50.jpg

photo_2021-05-03_16-25-53 (2).jpg

photo_2021-05-03_16-25-53.jpg

photo_2021-05-03_16-25-54.jpg

photo_2021-05-03_16-25-56.jpg

photo_2021-05-03_16-25-57.jpg

photo_2021-05-03_16-25-58.jpg

photo_2021-05-03_16-25-59.jpg

photo_2021-05-03_16-26-30.jpg

photo_2021-05-03_16-26-31.jpg

photo_2021-05-03_16-26-32.jpg

photo_2021-05-03_16-26-33.jpg

photo_2021-05-03_16-26-34.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket