riklam

پەروەردە: نمرەی ناو پۆل ئەژمار دەکرێت و کۆتایی بەخوێندن دێت

کوردستان 03:33 PM - 2021-05-03
.

.

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەمساڵ و نمرەی خوێندکارانەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد و دەشڵێت ٢٢ی حوزەیران تاقیکردنەوەی کۆتایی خوێندکارانی بنەڕەتی ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی پەروەردە لەرێی نوسراوێکەوە کە ئەمڕۆ ٣-٥-٢٠٢١ دەرچوو ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە (سلێمانی، هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە گەرمیان) کراوە بۆ چۆنێتی ئەژمارکردنی نمرەی خوێندکاران، ئاماژەی بەوە داوە کە قۆناغی بنەڕەتی بۆ پۆلەکانی (١ تا ٣) کە بەردەوام دەبن لەناو پۆل دەبێت هەر چوار نمرەی هەڵسەنگاندنیان هەبێت کە چوارەمیان لەکاتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵدا دەبێت کە رۆژی ٢٢-٦-٢٠٢١ ئەنجامدەدرێت.

هەر بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە بۆ پۆلەکانی (٤ تا ١١) کە بەردەوام دەبن لەناو پۆل پێوەستە نمرەکانی هەڵسەنگاندنی یەکەم و تاقیکردنەوەی نوسینەکی و هەڵسەنگاندنی دووەم ئەنجام بدەن و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیش کەلەسەر ٦٠ نمرە دەبێت لە ٢٢-٦ ئەنجام دەدرێت.

لەبارەی خوێندکارانی دەرەکی پۆلی نۆیەمیش دەڵێت: تاقیکردنەوەی نیشتمانی لەسەر ١٠٠ نمرە ئەنجام دەدەن بەهەمان پرۆگرامی دیاریکراو.

باسی لەوەش کردوە، لە داهاتوودا شێوازی تۆمارکردنە نمرەکان لە سیستەمی ئی پەروەردە بە ڕێنمایی دیکە دەردەچێت، دەشڵێت، ئەو نمرانەو شێوازی دابەشکردنی بە ئەنجامی کۆتایی ئەمساڵی خوێندن (٢٠٢٠-٢٠٢١) ئەژمار دەکرێت.

PUKmedia

terert.PNG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket