مەكتەبی راگەیاندن: تاسەر پابەندی دروشمی نان و ئازادی دەبین
ی.ن.ک 03:09 PM - 2021-05-03.
بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئازادیی رۆژنامەگەریی، مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسان و میدیاكارانی كوردستان تەئكید لە پێویستی فەراهەمكردنی ئازادی بۆ كاری رۆژنامەوانی دەكاتەوە كە پایەیەكی گرنگی بەرەوپێشچوون و پەرەپێدانی میدیا و رۆڵگێڕانی كایەی رۆژنامەگەرییە لە كۆمەڵگەدا، كە لە مێژە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (نان و ئازادیی) كردۆتە پرانسیپی نەگۆڕی خۆی و پشتیوانییەكانی سەرۆك مام جەلال-یش بۆ رۆژنامەنووسان و نووسەران لەو بوارەدا پرشنگدارە.
ماوەی سێ دەیەیە نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر راسپاردەی رێكخراوی یونسكۆ 3ی ئایاری هەموو ساڵێكی بە رۆژی ئازادیی رۆژنامەگەریی لە جیهاندا ناساندووە و یادی دەكاتەوە، بۆ ئەمساڵیش كە دروشمی "زانیاری بۆ سوودی گشتی" بۆ یادكردنەوەكە دەستنیشانكردووە، جێی خۆیەتی پێداگری بكەینەوە لەسەر دەستڕاگەیشتنی رۆژنامەنووسانی كوردستان بە زانیاری و سەرچاوەكانی بەبێ جیاوازی، كە ئەوەش بە كۆڵەگەیەكی سەرەكی فەراهەمبوونی میدیایەكی بەتوانا و شەفاف و دوانەكەوتووە لە كاروانی خێرای رۆژنامەگەریی دادەنرێت، لەو پێناوەشدا پشتیوانی خواست و پێویستی هەموو رۆژنامەنووسێكی بە ویژدان و میدیایەكی سەنگین و پابەند دەكەین و كاریشی بۆ دەكەین.
بەئومێدی چارەسەركردنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی لە رابردوودا هاتوونەتە رێی ئازادی و سەربەخۆیی و هەمەرەنگی رۆژنامەگەریی، هاوشانیش پانیایی ئازادیی و رەخنەگرتن بەرتەسك نەكرێتەوە و لە جێی بەندكردنی رۆژنامەنووسان مامەڵەی یاسایی و هاوچەرخیان لەگەڵ بكرێت، میدیاش رێز و شكۆی دەسەڵاتی چوارەمی بپارێزێت و بەرپرسیارانە مامەڵە بكات و رۆڵی سەرەكی لە چاودێریكردنی جومگەكانی دەسەڵات و حومكڕانی بگێرێت.
لەم یادەدا درود دەنێرین بۆ هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی لەپێناو ئەركی پیرۆزیاندا گیانیان بەخت كردووە.
مەكتەبی راگەیاندنی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
3ی ئایاری 2021
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
ههوڵی هاوتاكردنی مووچهی وارسی شههیدان لهگهڵ عیراق دهدرێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج تیرۆریست دەکوژرێن
کوردستان 10:59 PM - 2024-04-16 -
مەکتەبی سیاسی: ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن
کوردستان 08:00 PM - 2024-04-16