riklam

سلێمانی.. باڵه‌خانه‌یه‌ك بۆ كتێبخانه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌ دروستده‌كرێت

کوردستان 01:37 PM - 2021-05-03
.

.

وه‌زیری ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: له‌ دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان پڕۆژه‌ی دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌ك بۆ پاراستنی كتێبخانه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی ده‌ستپێده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3-5-2021 پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاره‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی پاراستنی شوێن و ده‌ستنووس و كتێبخانه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێ دروستده‌كرێت و له‌دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.  

 وتیشی: له‌ بودجه‌ی ساڵی 2021 بوودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دیاریكراوه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ و بونیادنانی شوێنی نوێی ئایینی و دوای په‌سه‌ندكردنی له‌ په‌رله‌مان ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket