riklam

میترۆ: پێشێلكاری دژی ڕۆژنامه‌نووسان 50% كه‌میكردووه‌

کوردستان 01:00 PM - 2021-05-03
.

.

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند: پێشێلكارییه‌كان له‌دژی ڕۆژنامه‌نووسان 50% كه‌میكردووه‌.

له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌نته‌ری میترۆ ڕایگه‌یاند: له‌ چوارمانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ به‌راورد به‌ چوار مانگی یه‌كه‌می ساڵی پار، پێشێلكارییه‌كان له‌دژی ڕۆژنامه‌نووسان 50% كه‌میكردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ڕۆژی 1-1-2021 هه‌تا 30-4-2021 دا 49 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ 36 ڕۆژنامه‌نووس و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن كراوه‌.

سه‌نته‌ری میترۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ جۆری پێشێلكارییه‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بووه‌.

ڕێگریكردن له‌ ڕۆژنامه‌نووسان 23 حاڵه‌ت.

هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ و سووكایه‌تی پێكردن، 15 حاڵه‌ت.

زه‌وتكردنی كه‌لوپه‌لی ڕۆژنامه‌نووسان، 6 حاڵه‌ت.

ده‌ستبه‌سه‌ركردن به‌بێ بڕیاری دادوه‌ر 5 حاڵه‌ت.

PUKmedia   باشیلا جه‌عفه‌ر

فۆتۆ/ ڤینۆس تۆفیق

181096287_170558954952778_3766760397610373081_n.jpg

181135111_1046231455906418_1000540350146707246_n.jpg

181261953_532118377791894_2588664325971114201_n.jpg

181543024_197510775379416_911484344992310280_n.jpg

181548044_4022277177851315_4197031598771607548_n.jpg

181653842_935543970542806_9078135448821108460_n.jpg

181783982_279462267171344_3502870222322569130_n.jpg

181800912_4195408133843520_2396921306239575342_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket