riklam

یادی 33ساڵەی كیمیابارانی گۆپتەیە و عەسكەر كرایەوە

کوردستان 12:26 PM - 2021-05-03
.

.

ئەمڕۆ یادی 33ساڵەی كیمیابارانی گوندەكانی گۆپتەیە و عەسكەر كرایەوە و تاجەگوڵینەی وەفا لەسەر مەزاری شەهیدان دانرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2021/5/3  بە ئامادەبوونی نوێنەری هاوسەرۆكان و نوێنەری خاتو هێرو ئیبراهم ئەحمەد و  شاڵاو عەلی عەسكەری لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی  و ئازاد حەمەئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و رێبوار جاف لێپرسراوی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتی و  فەرمانگە حكومییەكان قەزای چەمچەماڵ و  ژمارەیك لە كەسوكاری شەهیدان، لە گوندی گۆپتەپە  و عەسكەر مەراسیمی یادی 33 ساڵەی كیمیابارانكردنی گوندەكان بەرێوەچوو.

هەرچەندە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هیچ مەراسیمێك بەڕێوەنەچوو بەڵام، تاجە گوڵینەی بەشداربووان لەسەر مەزاری شەهیدان دانرا.

گوندی گۆپتەیە و عەسكەر لە رۆژی 3_5_1988 لەگەڵ ناحیەی ئاغجەلەر و ناوچەكانی قەڵاسێوكە و شوان و شێخ بزێنی و چەمی رێزان و سنوری سەر زێی بچوك بەر قۆناغی چوارەمی شاڵاوی ئەنفال كەوتن، لە ئیوارەیەكی دەرنگدا گۆپتەپە و عەسكەر بە چەكی كیمیاوی قەدەغەكراو بۆردمان و كیمیا باران كران بووە هۆی وێرانكردن و روخاندنی ئەو ناوچەیە و شەھیدكردنی (110) كەس.

PUKmedia عەدنان كەلهوری

فۆتۆ.. سەید ئازاد

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket