riklam

جیهان.. نزیكه‌ی 140 ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

جیهان 12:26 PM - 2021-05-03
.

.

ڕ‌ێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕ‌ایگه‌یاند: تا ئێستا 153 ملیۆن كه‌س له‌جیهان تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر له‌ 130 ملیۆن تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ نوێترین ڕ‌اپۆرتی ته‌ندروستی جیهانیدا هاتووه‌ تا ئێستا 153 ملیۆ ن و 482 هه‌زار و 524 تووشی كۆرۆنا بوون و 3 ملیۆن و 216 هه‌زار و 225 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا گیان له‌ده‌ستداوه‌ و 130 ملیۆن و 793 هه‌زار و 295 چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ڕ‌اپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ له‌ ئه‌مریكا تا ئێستا 33 ملیۆن و 180 هه‌زار و 441 كه‌س تووشی كۆرۆنابوون و 591 هه‌زار و 62 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 25 ملیۆن و 823 هه‌زار و 800 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ دۆخی ته‌ندروستی هیندستان زۆر خراپه‌ و به‌پێی ڕ‌اپۆرته‌كه‌ 19 ملیۆن و 919 هه‌زار و 715 كه‌س تووشی كۆرۆنابوون و 218 هه‌زار و 945 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 16 ملیۆن و 281 هه‌زار و 738 چاكبوونه‌ته‌وه‌.

PUKmedia  و/ باشیلا جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket