riklam

جەبار یاوەر: بۆشایی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق پڕدەكرێتەوە

کوردستان 11:52 AM - 2021-05-03
.

.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای سەربازی عیراق بە سەرپەرشتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، بڕیاردراوە بۆشاییە ئەمنییەكان بە ھاوبەشی پڕبكرێنەوە.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند: لە بەغدادی پایتەخت كۆبوونەوەیەكی فراوانی سەبازی و ئەمنی بە سەرپەرشتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق  و بە ئامادەبوونی  فەریق جەمال سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە و  وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و دارایی لە حكومەتی فیدراڵی بەڕێوەچوو.

راشیگەیاند: كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەو هەڕەشە جدیانەی تیرۆرستانی داعش كە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بۆشایی ئەمنی و سەربازییەوە دروستیان كردبوو، تێیدا بڕیاردرا بە زیاتر چالاك كردنی هەماهەنگی و كارە هاوبەشەكانی لیژنە هاوبەش و تیمە هاوبەشەكانی نێوان سوپاو و هێزەكانی پێشمەرگە لە سەنتەرە هاوبەشەكانی نێوانمان و پركردنەوە بۆشاییەكان و ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییە هەواڵگرییەكان تا رێگربین لە دووبارە بوونەوەی كاری لەوجۆرە و زیاتر پتەو كردنی پشتێنە ئەمنیەكان و زیاد كردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانمان.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket