riklam

سلێمانی.. خوێندكاران داوا ده‌كه‌ن خوێندنی ناو پۆله‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه‌

کوردستان 11:19 AM - 2021-05-03
.

.

خوێندكارانی پۆلی 12 ی ئاماده‌یی داوا ده‌كه‌ن كۆتایی به‌ خوێندنی ئه‌لكترۆنی بهێندرێت و خوێندن له‌ناو پۆله‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

ئه‌مڕ‌ۆ 3-5-2021 نوێنه‌رانی خوێندكارانی به‌شێك له‌ خوێندنگا ئاماده‌ییه‌كانی سلێمانی سه‌ردانی ئۆفیسی لقی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستانیان كرد.

دواتر قسه‌ له‌سه‌ر چاره‌نووسی خوێندنی ئه‌مساڵی خوێندكاران كرا و پاشان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕ‌ۆژنامه‌وانیدا نوێنه‌ری خوێندكاران داوایان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كرد كه‌ سه‌رجه‌م خوێندكاران به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌زاری واته‌ داخڵبوونی گشتی بكه‌ن.

نوێنه‌ری خوێندكاران داواشیان كرد كه‌ خوێندن له‌ناو پۆله‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه‌ چونكه‌ خوێندنی ئه‌لكترۆنی كێشه‌ و كه‌موكورتی زۆری تێدایه‌ و هه‌روه‌ها كۆتایی به‌ خوێندنی ئه‌لكترۆنی بهێندرێت و ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ خوێندنی ئه‌لكترۆنی خوێندراوه‌ داخڵی تاقیكردنه‌وه‌كان نه‌كرێن.

هه‌روه‌ها ڕ‌اشیگه‌یاند له‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كانیان هه‌ڵوێستی دیكه‌یان ده‌بێت.  

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket