riklam

سەرۆكی دەستەی گشتی رەوتی حیكمە كۆچی دوایی كرد

عیراق 10:50 AM - 2021-05-03
.

.

شێخ حەمید مەعلە سەرۆكی دەستەی گشتی رەوتی حیكمە، دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 3-5-2021، شێخ حەمید مەعلە سەرۆكی دەستەی گشتی لە رەوتی حیكمە بەهۆی كاریگەرییەكانی پەتای كۆرۆنا گیانی لە دەستدا و سەرۆكی رەوتی حیكمەش رایدەگەیەنێت، كۆچكردوو یەكێك لە دیارترین سەركردەكانی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بووە.

عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی شێخ حەمید مەعلە بڵاوكردەوە و رایگەیاند: كۆچكردوو تەمەنێك ململانێی لە گەڵ دكتاتۆرییەت كرد و لە خزمەتكردنی گەل لە بوارەكانی جیهاد و سیاسەت و راگەیاندندا خەباتی كردووە.

راشیگەیاندووە: شێخ حەمید مەعلە لە گەنجییەوە تا بوون بە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و گەیشتن بە پلەی ئەندامی لە مەكتەبی سیاسی رەوتی حیكمە بەردەوام بووە لە خەبات كردن.

PUKmedia ئاژانسە عیراقییەكان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket