riklam

کرماشان.. ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

کوردستان 08:47 AM - 2021-05-03
.

.

به‌رپرسی راگه‌یاندنی بنكه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌ زانكۆی پزیشكی پارێزگای كرماشان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕایگه‌یاند: 13 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

مه‌هدی محه‌مه‌دی ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوود 181 كه‌س له‌و پارێزگایه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و له‌ ئێستا 752تووشبوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌وپارێزگایه‌ له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.

 محه‌مه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا تا ئێستا هه‌زار و 700 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه‌ مردوون.


PUKmedia  و/ باشیلا جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket