riklam

خورماتوو.. گرانی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان نیگەرانی لێدەكەوێتەوە

کوردستان 09:44 PM - 2021-05-02
.

.

گرانی نرخی ئەمپێری كارەبای موەلیدە نیگەرانی دانیشتوانی خورماتووی لێكەوتووەتەوە و داوا لە حكومەت دەكەن هاوكاری خاوەن موەلیدەكان بكات بۆ ئەوەی نرخی ئەمپێری كارەبا هەرزانبێت.

لەو بارەیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی دانیشتووی خورماتوو بە PUKmedia یان ڕاگەیاند: گرانی نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەكان نیگەرانی كردووین و نرخەكان تا دێت بەرزتر دەبنەوە و ئەو بڕە پارەیەش لە توانای هاووڵاتیاندا نییە، هاوكات كارەبای نیشتمانیش زۆر كەمە.

راشیانگەیاند: هاوولاتی هەیە توانای پێدانی پارەی یەك ئەمپێری موەلیدەی نییە بە تایبەت لەم بێكارییەدا كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دروستبووە.
داواشیانكرد كە حكومەت هاوكاری زیاتری موەلیدە ئەهلییەكان بكات بە دابینكردنی بڕی پێویستی گاز تا نرخی ئەمپێر هەرزان بكەن.

لە بەرامبەریشدا خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان ڕایدەگەیەنن: هۆكاری گرانی نرخی ئەمپێری كارەبا، كەمی كارەبای نیشتمانی و كەمی پێدان و گرانی نرخی گازە لە لایەن حكومەتەوە چونكە، ئەو بڕە گازەی كە وەری دەگرین كەمە و گرانە.

ئەمەش لە كاتێكدایە نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدە بۆ مانگی ئازاری ئەمساڵ نزیكەی 11 هەزار بووە و كارەبای نیشتمانیی لە 24 سەعاتدا كەمتر لە شەش سەعات بووە.

PUKmedia عەدالەت میعاد

14.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket