riklam

ناوخۆ: دەستگیركردنەوەی زیندانییە هەڵهاتوەكان بەردەوامە

عیراق 07:48 PM - 2021-05-02
.

.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند: دوو لەزیندانییە هەڵهاتووەكانی گرتووخانەی هیلالیان لەپارێزگای موسەنا دەستگیركردۆتەوە كە تۆمەتبار بوون بە بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەرەكان و كاری تیرۆرستی.

وەزارەتی ناوخۆ لەو بارەیەوە لەراگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە بڵاویكردەوە: دوای ئەوەی فەریق عیماد محەمەد مەحمود،  بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس لەلایەن وەزیری ناوخۆوە رادەسپێررێت بەدواداچوونی وورد بۆ رووداوەكەی گرتووخانەی هیلالی پارێزگای موسەنا بكات و كار بۆ دەستگیكردنەوەی زیندانییە هەڵاتوەكان بكات، توانرا دوو لەهەڵاتوەكان دەستگیر بكرێنەوە، تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، توانراوە 11 زیندانی هەڵاتوو دەستگیر بكرێنەوە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشداوە تا ئێستاش گەڕان بەدوای 10 هەڵاتووەكەی تر بەردەوامی هەیە، لەمەشدا هاووڵاتیان هاوكاری زۆری دەزگا ئەمنییەكان دەكەن و بەردەوام زانیاری لەسەر شوێنی هەڵاتووەكان پێشكەشی  دەزگا ئەمنییەكان دەكەن.

هەر ئەمڕۆ شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند: 9 لەزیندانیە هەڵاتوەكانی گرتووخانەی هیلالیان لەپارێزگای موسەنا دەستگیركردۆتەوە.

راشیگەیاند: لیژنەیەكی باڵا بۆ بەدواداچوون لەسەر رووداوەكەی هەڵاتنی راگیراوانی بنكەی پۆلیسی قەزای هیلال لەپارێزگای موسەنا پێكهێنراوە.

شانەكە لەراگەیەنراوێكدا وتوشیەتی: عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی فیدڕاڵ فەریق عیماد محەمەد مەحمود، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی بۆ كاروباری پۆلیس رەوانەی پارێزگای موسەنا كردووە تاوەكو بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەسەر ووردەكاری و لایەنەكانی رووداوی هەڵاتنی راگیراوانی بنكەی پۆلیسی هیلال لەپارێزگای موسەنا بكات.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانیش ئەمڕۆ یەكشەممە رایانگەیاند: دەزگا ئەمنییەكان بەهاوكاری هۆزەكان و لەپرۆسەیەكی بەرفراواندا، توانیویانە 10 هەڵاتوو لەكۆی 21 هەڵاتوو دەستگیر بكەنەوە.

شارەزایەكی ستراتیژیش هەڵاتنی راگیراوانی گرتووخانەكانی عیراق بەدەستی لایەنە سیاسییەكانی دەزانێت و ئەوان لێخۆشبوونی نایاسایی بۆ زیندانییەكان دەردەكەن، ئاماژەشیدا كە ئەو لایەنە سیاسییانە یاسای تایبەت بەخۆیان هەیە.

د.ئەحمەد شەریفی، شارەزا لەبواری ستراتیژ، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەمیانی لێدوانێكی تایبەتدا لەگەڵ PUKmedia رایگەیاند:  هەڵاتنی راگیراوانی گرتووخانەكانی عیراق رووداوێكی رێكەوت نییەو بەبێ‌ هیچ هۆكارێك رێگە دەدرێت راگیراوان هەڵبێن و لێخۆشبوونی نایاساییان بۆ دەردەكەن.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket