یاساناسێك: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه‌ی ئیبن خه‌تیب كارگێرییه نه‌ك سزایی
عیراق 06:30 PM - 2021-05-02.
شاره‌زایه‌كی بواری یاسا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ی ئایاری 2021 جه‌ختیكرده‌وه به‌گوێره‌ی ده‌قه یاساییه‌كان، ئه‌وانه‌ی له‌كاروباره كارگێڕییه‌كان و به‌جێهێنانی كاره‌كانیاندا كه‌مته‌رخه‌م ده‌بن، سزای پێبژاردن و تاوه‌كو 3 ساڵ زیندانی ده‌یانگرێته‌وه.
له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، چالاكوانان باسیان له‌وه كردووه ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوی كاره‌ساته‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب پێكهێنراوه رایسپاردووه وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ره‌سافه له‌كاره‌كانیان دووربخرێنه‌وه‌و ته‌واوی به‌رپرسیارێتی رووداوه‌كه‌ش بخرێته ئه‌ستۆیان.
له‌مباره‌یه‌وه، جه‌مال ئه‌لئه‌سه‌دی، شاره‌زای بواری یاسا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ PUKmedia رایگه‌یاند: ئه‌ركه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه پێكهێنراوه بریتیه له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی له به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كان كه‌مته‌رخه‌م بووه.
ئه‌سه‌دی راشیگه‌یاند: له‌ده‌قی یاساكاندا سزاكان دیاریكراون كه خۆی له‌پێبژاردن تاوه‌كو 3 ساڵ زیندانی ده‌بینێته‌وه، ئه‌وه‌ش دادگایه كه بڕیار له‌سه‌ر بڕی پێبژاردنه‌كه ده‌دات.
شاره‌زاكه‌ی بواری یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و لیژنه‌یه‌ی پێكهێنراوه لیژنه‌یه‌كی ئیدارییه نه‌وه‌ك لیژنه‌ی سزایی بێت، ئه‌ركی لیژنه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و لایه‌نه ده‌ستنیشان بكات كه له‌ئه‌ركه‌كانیدا كه‌مته‌رخه‌م بووه، لیژنه‌كه راسپارده‌كانی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ به‌رز ده‌كاته‌وه.
وتیشی: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ده‌سه‌ڵاتیدا هه‌یه هه‌موو ئه‌وانه دووربخاته‌وه كه له‌پۆستی باڵادان، جه‌ختیشی كرده‌وه دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌پۆستی وه‌زیردان، پێویسته ناوه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رزبكرێته‌وه‌و ئه‌وان ده‌نگ له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23