riklam

وەزیری پێشمەرگە:بەهاوكاری هاوپەیمانان چاكسازی خێراتر بكرێت

کوردستان 05:55 PM - 2021-05-02
.

.

وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ راوێژكاری باڵا لەسەنتەری هەماهەنگی هاوپەیمانان و وەفدی هاوڕێی، پرسی مەشق و راهێنانەكان، هاوكاری و هەماهەنگییە هاوبەشەكانی نێوان هاوپەیمان و هێزی پێشمەرگەی كوردستانی تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ 2ی ئایاری 2021، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی كرد، لە كۆڵۆنێڵ دەیڤید ولیام راوێژكاری باڵا لەسەنتەری هەماهەنگی هاوپەیمانان و كۆڵۆنێڵ كلین و وەفدی یاوەری. 

لەمیانی كۆبونەوەیەكەدا، گفتوگۆی هەمەلایەنە لەسەر گەشەسەندنی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگە لەرێگەی بەردەوامیدان بە پڕۆسەی مەشق و راهێنانەكان كرایەوە، راوێژكاری باڵای سەنتەری هەماهەنگی هاوپەیمانان جەختیكردەوە، كە هاوپەیمانان لەهەماهەنگی هێزەكانی پێشمەرگە لەسەرجەم سێكتەرەكان بەردەوام دەبن.

وەزیری پێشمەرگە، وتی: دۆخی ئێستای ناوچەكەو مەترسیەكانی تیرۆرو جموجۆڵەكانی ئەم دوایەی تیرۆرستان لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، دەخوازێت پڕۆسەی رێكخستنەوەو پرسی چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە خێراتر بكرێت، هەنگاوەكانی ئەم پڕۆسەیەش كورت بكرێتەوە بەهاوكاری هاوپەیمانان. 

هەر لەو كۆبونەوەیەدا، پرسی پەیوەندییەكانی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراقی گفتوگۆی لەبارەوە كرا، وەزیری پێشمەرگە دووپاتیكردەوە، كە وەك وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبن لەدەستپێشخەری بۆ رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عیراق، كە دەرەئەنجام پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكەی لێدەكەوێتەوە. 

لەكۆتایی كۆبونەوەكەدا، جەختیكردەوە لەسەر مەترسیەكانی داعش و رایگەیاند: كردەوە تیرۆرستیەكانی ئەم دواییە،  پێماندەڵێن: توانا هاوبەشەكانمان لەهاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقی یەك بخەین، بۆ سەركەوتن بەسەر تیرۆرستان و تێكشكاندنیان.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket