riklam

فاوچی پێشنیاری داخستنی گشتی بۆ ھیندستان ده‌كات

جیهان 05:46 PM - 2021-05-02
.

.

ئه‌نتۆنی فاوچی راوێژكاری پزیشكی كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنا له‌ ھیندستان پێشنیاری داخستنی گشتی بۆ ئه‌و وڵاته‌ كرد.

رۆژنامه‌ی ئیندیان ئێكسپرێسی هیندی له‌ زاری ئه‌نتۆنی فاوچیه‌وه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ھه‌رچه‌نده‌ دابینكردنی ئۆكسجین و كه‌لوپه‌لی خۆپارێزیی تر گرنگن بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌، به‌ڵام پێویسته‌ ھیندستان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ھه‌فته‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ بسه‌پێنێت، بۆ سنووردانان بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری په‌تاكه‌.

فاوچی راشیگه‌یاندووه‌، ھه‌رچه‌نده‌ داخستنی گشتی رێكارێكی په‌سه‌ند نییه‌ به‌لایه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند ھه‌فته‌یه‌ك ئه‌و رێكاره‌ بگیرێته‌به‌ر، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌بێت.

سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه‌، به‌ڵام تائێستا حكومه‌ته‌كه‌ی ناریندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی ھیندستان داخستنی گشتی رانه‌گه‌یاندوه‌ و نیگه‌رانه‌ له‌ دووباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌زمونی داخستنه‌كه‌ی ساڵی رابردو كه‌ گورزی كاریگه‌ری له‌ ئابوری ئه‌و وڵاته‌دا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket