riklam

یاساناسێك:دەبێت ئەنجومەنی پارێزگاكان پابەندی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بن

عیراق 05:26 PM - 2021-05-02
.

.

شارەزایەكی بواری یاسا جەختیكردەوە كە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بەیاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان كۆتا بڕیار دەبێت و دەبێت سەرجەم دەسەڵاتەكان پێوەی پابەند بن، ئاماژەشیدا ئەو ئەنجومەنانە لەدوای 4 ساڵ چیتر ناتوانن لەكاركردن بەردەوام بن.

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، بڕیارێكی لەبارەی داواكاری ژمارە 118/فیدڕاڵی/2019 لە 2/5/2021 دەركرد كە تایبەت بوو بەئەنجومەنی پارێزگاكان، بەگوێرەی بڕیارەكە، بڕگەی یەكەمی مادەی 14 لە یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2018 بەنادەستووری لەقەڵەمدا كە بریتیە لە (یاسای هەمواری سێیەمی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2008ی پارێزگاكانی رێكنەخراو لەهەرێمێكدا)و پەیوەستە بە بەردەوامی كاری ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاكان.

عەلی ئەلتەمیمی شارەزایەكی بواری یاسا لەبارەی بڕیارەكەوە بە PUKmediaی راگەیاند: بەگوێرەی هەمواری سێیەمی یاسای پارێزگاكان ژمارە 21ی ساڵی 2008، ئەنجومەنی پارێزگاكان تاوەكو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی نوێ‌ لەسەر كارەكانیان بەردەوام دەبن.

وتیشی: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ هەموو دەسەڵاتەكان كۆتا بڕیار دەبێت، ئاماژەشیدا: ئەنجومەنی پارێزگان لەدوای 4 ساڵ نابێت بەردەوام بن لەكاركردن و كاركردن بەو شێوەیە نایاسایی و نادەستوورییە، چونكە دادگای فیدڕاڵی ئەم دەقەی هەڵوەشاندۆتەوەو گومانی تێدا نەهێشتۆتەوەو كردویەتیە بڕیارێكی رەها.

PUKmedia تایبەت

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket