riklam

بانكی خوێنی دهۆك خوێنی تێدانامێنێت

کوردستان 05:07 PM - 2021-05-02
.

.

له‌مانگی ره‌مه‌زاندا خوین له‌ بانكی خوینی دھۆك كه‌م ده‌بێته‌وه‌و له‌ ئێستادا داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات خوێن ببه‌خشن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشێكی زۆری تالاسیما پێویستی به‌خوێنه‌.

 عادل عه‌بدوسه‌لام به‌ریوه‌به‌ری بانكی خوینی دهۆك به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: وه‌ك بانكی خوێنی دهۆك رۆژانه‌ پیویستیمان به‌ زیاتر له‌ 80 بوتڵ خوینه‌ ھه‌یه‌ بۆنه‌خۆشه‌كان، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشانی تالاسیما.

راشیگه‌یاند: له‌ ئیستادا كه‌ مانگی ره‌مه‌زانه‌ وه‌كو پیویست خه‌ڵك خوین نابه‌خشیت، بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كه‌ین زیاتر سه‌ره‌دانمان بكه‌ن وخوین ببه‌خشن ، چونكه‌ خوین په‌خشینی ئه‌وان ژیانی ھه‌ندیك نه‌خۆش رزگار ده‌كات.

به‌ریوه‌به‌ری بانكی خوێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رۆژانه‌ پیویستییان به‌ زیاتر له‌ 80 بوتڵ خوێنه‌ بۆ نه‌خۆشه‌كان.

PUKmedia ئانی دیدار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket