riklam

ته‌ندروستی هاووڵاتییان له‌ جۆره‌ چوكلێتێك ئاگادارده‌كاته‌وه‌

کوردستان 04:32 PM - 2021-05-02
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌جۆره‌ چوكلێتێك.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هاووڵاتیانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌رین ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌ئێستادا به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بڕێكی زۆر چوكلێت-ی هه‌ڵڕژاوی ماوه‌به‌سه‌رچوو بێ لیبڵ و رێكه‌وتی دروستكردن و به‌سه‌رچوون، له‌بازه‌ڕه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ داواتان لێده‌كه‌ین خۆتان به‌دوور بگرن له‌كڕینی چوكلێتی هه‌ڵڕژاو، ته‌نها ئه‌وانه‌ به‌كاربێنن كه‌ له‌ كارتۆندایه‌و رێكه‌وتی دروستكردن و به‌سه‌رچوونی له‌سه‌ره‌.

هه‌ربۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كانی چاودێری بازاڕ به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان و پشكنین و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و جۆره‌ چوكلێتانه‌.

PUKmedia  محه‌مه‌د ره‌سوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket