riklam

مه‌ترسی خۆپیشاندانه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی وه‌زاره‌تی دارایی داده‌خات

عیراق 03:56 PM - 2021-05-02
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

له‌ دوای خۆپیشاندانی ئه‌ندامانی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی، پێكدادان له‌نێوان حه‌شد و ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق روویدا و وه‌زاره‌تی داراییش له‌ به‌غدا داخرا.

ئه‌مڕۆ 2-5-2021، ده‌یان ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ گرێبه‌سته‌كانیان ھه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له‌ به‌غدا خۆپیشاندانیان كرد و داوایان كرد بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان، پۆلیسی فریاكه‌وتن و ھێزه‌كانی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئاژه‌وه‌گێڕی بڵاوه‌یان به‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ كرد و به‌ھۆیه‌وه‌ پێكدادان روویدا و چه‌ند ئه‌ندامێكی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق برینداربوون.

میدیاكانی عیراقیش رایانگه‌یاند، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ھه‌وڵیانداوه‌ ھه‌ڵبكوتنه‌ سه‌ر ده‌روازه‌ی پێشه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ھه‌ر بۆیه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ كارمه‌ندان چۆڵكرا و ده‌رگاكانی داخران.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket