riklam

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هۆشداری ده‌داته‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن

کوردستان 03:25 PM - 2021-05-02
.

.

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی رووداوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌ناڵێك ده‌گرنه‌به‌ر ئه‌گه‌ر كار بۆ بره‌ودان به‌ توندوتیژی له‌ ناو كۆمه‌ڵگادا بكات.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی ھه‌رێم كه‌ ئه‌مڕۆ 2-5-2021، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌ رووداوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن ھه‌ندێك له‌ كه‌ناڵه‌كانه‌وه‌ ده‌كرێنه‌ مادده‌یه‌كی میدیایی فراوان و به‌شێوه‌یه‌ك زه‌ق ده‌كرێنه‌وه‌، كه‌ ده‌بنه‌ ھانده‌ر بۆ بره‌ودان به‌ توندوتیژی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ و تێكدانی ئاشته‌وایی.

هه‌رله‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاگاداریش ده‌داته‌ كه‌ناڵه‌كان كه‌ خۆیان له‌و ھه‌واڵانه‌ به‌دوور بگرن ، كه‌ ده‌بنه‌ ھۆی تێكدانی باری ده‌روونی خه‌ڵك و شیرازه‌ی خێزان، ئه‌گه‌ر نا رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌ كه‌ناڵی سه‌رپێچیكار ده‌گرنه‌ به‌ر.

PUKmedia وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket