riklam

دادگای فیدراڵی: به‌رده‌وامی كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ناده‌ستورییه‌

عیراق 02:57 PM - 2021-05-02
.

.

دادگای فیدراڵی عیراق به‌رده‌وامی كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ ناده‌ستوری له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی دادگای فیدراڵی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 2-5-2021، كۆپییه‌كی ده‌ست  PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، دادگای فیدراڵی عیراق به‌ پێی بڕیاری فیدراڵی  ژماره‌ 118 ی ساڵی 2019، ی تایبه‌ت به‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ پێی مادده‌ی 14 له‌ یاسای ژماره‌ 10 ی ساڵی 2018 ی هه‌مواری سێیه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی به‌ده‌ر له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم ژماره‌ 21 ی ساڵی 2008، به‌رده‌وامی كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق به‌ ناده‌ستوریی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات.

هه‌رله‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق ده‌وه‌ستێت، له‌و رێكه‌وته‌شه‌وه‌ كاركردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ناده‌ستوری ده‌بێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی دادگای فیدراڵی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket