هه‌ولێر.. خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی حه‌سارۆك متمانه‌یان به ئیداره‌ی شاره‌كه نه‌ماوه
ریپۆرتاژ 01:21 PM - 2021-05-02.
دوای چه‌ندین ناڕه‌زایی و گردبونه‌وه، ئه‌مڕۆ ٢/٥/٢٠٢١جارێكی تر ژماره‌یه‌ك له‌خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك چونه‌وه به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر و هه‌مان داوایان دووباره كرده‌وه، كه په‌یوه‌ندی به‌رێگاپێدان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریه‌وه هه‌یه بۆئه‌و زه‌ویانه.
له‌كاتی پێشوازیكردن له خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك به‌رده‌م دیوانی پارێزگا ئۆمێد خۆشناو پاریزگاری هه‌ولێر جارێكی تر به‌ڵێنی دا كه كێشه‌ی ئه‌و زه‌ویانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ واده‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی دیاری بكات.
پارێزگاری هه‌ولێر هۆكاری مانه‌وه‌ی كێشه‌كانی باس كرد‌و وتی: زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك زۆر فره‌وانه و پێویستی به بودجه‌یه‌كی زۆر هه‌یه تاكو خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌ننه ئه‌و زه‌ویانه.
له وڵامی وته‌كانی پارێزگار به‌شداربوانی گردبونه‌كه دوایانكرد ته‌نیا رێگایان پێبده‌ن خانوو له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه دروست بكه‌ن، دا‌واشیان كرد كاتێك بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنه‌كانیان دابندێن.
ئه‌حمه‌د مه‌حه‌مه‌د وه‌ك یه‌كێك له‌وخاوه‌ن زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك بۆ Pukmedia وتی: ئه‌وه چه‌ند جارێكه داواكاری خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ولێر و حكومه‌ت به گشتی ، به‌ڵام تاكوئێستا وڵامێكی دڵخۆشكه‌رمان وه‌رنه‌گرتووه و ره‌وشی زه‌وییه‌كان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
وتیشی: راسته قسه‌ی خۆشده‌كرێت به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن پارێزگاری تازه‌ی هه‌ولێر كاك ئومێد خۆشناو، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی دیار نیه، بۆیه ترسمان هه‌یه ره‌وشی زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك هه‌ربه‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت.
یاسن ره‌سول هاوڵاتیه‌كی دیكه‌ی هه‌ولێره وخاوه‌ن پارچه‌یه‌ك زه‌وی هه‌شتی حه‌سارۆكه وتی: ئێمه ده‌بینین چه‌ندین پڕۆژه له پارێزگای هه‌ولێر كاری تێدا ده‌كرێت و پاره‌ی بۆته‌رخانكراوه، كه‌چی ئاماده‌نین بڕیارله‌سه‌ر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆزه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك بده‌ن.
پێشیوابوو: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی له‌پشته‌وه نه‌بێت، ده‌بێ بۆچی ئیداره‌ی پارێزگا یان حكومه‌ت نه‌توانن بڕیار له‌سه‌ر كێشه‌ی هه‌شتی حه‌سارۆك بده‌ن، له‌كاتێكدا خاوه‌ن زه‌وییه‌كان ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه پاره بۆ گه‌یاندنی ئه‌و خزمه‌تگوزتریانه بده‌ن، ته‌نیا حكومه‌ت رێگایان پێدبده‌ن خانوو له‌سه‌ر زه‌ویه‌كان دروست بكه‌ن. كه‌چی بۆیان ناكرێت.
جێی ئاماژه‌یه نه‌بوونی بودجه بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك به‌وته‌ی لێپرسراونی پارێزگای هه‌ولێر له‌كاتێكدایه، له چه‌ند رۆژی رابردوو مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگای هه‌ولێرئاشكرایكرد ئه‌وان بڕیاریان له‌سه‌ر ١٣٩ پڕۆژه‌ی تازه داوه و ٢٨ملیار دیناریان بۆ ته‌رخانكردووه.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25