riklam

مه‌سیحیه‌كان باس له‌گرفته‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كه‌ن

ریپۆرتاژ‌ 01:14 PM - 2021-05-02
.

.

ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی بزاڤی دیموكراسی ئاشووری ئاماژه‌ به‌چه‌ند مه‌ترسیه‌ك  بۆ سه‌ركورسیه‌كانی كۆتای مه‌سیحه‌كان له‌  هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كات ورایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وان به‌چوار لایه‌نی سیاسی و یه‌ك هاوپه‌یمانی كێبڕكێ له‌سه‌ر پێنج كورسی كۆتایی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ ده‌كه‌ن.

فه‌رید یه‌عقوب گۆرگیس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان وئه‌ندامی  هاوپه‌یمانی بزافی دیموكراتی ئاشوری بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراقی به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك پێكهاته‌ی مه‌سیحی به‌ چوارلایه‌نی سیاسی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق ده‌كه‌ین، یه‌كێك له‌و لایه‌نانه ‌ له‌شێوه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌  به‌ناوی بزاڤی دیموكراتی ئاشوری.

وتیشی: ئه‌و چوار لایه‌نه‌ پێشبڕكێ له‌سه‌ر پێج كورسی كۆتایی مه‌سیحیه‌كان ده‌كه‌ن  كه‌ به‌سه‌ر پێنج پارێزگای عیراق دابه‌شكراوه‌، وه‌ك له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق جێگیر كراوه‌، ئه‌وانیش به‌غدا و موسڵ و كه‌ركوك‌ و هه‌ولێرو دهۆكه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ چه‌ند گرفتێك هه‌یه‌ بۆسه‌ر كورسیه‌كانی پێكهاته‌ی مه‌سیحی و مه‌ترسیمان هه‌یه‌  له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی عیراقی و كوردستانی ده‌ستێوه‌ردانی له‌ كورسیه‌كانی ئێمه‌ بكه‌ن و به‌ ئاراسته‌ی خۆیان رایبكێشن.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بۆ رێگاگرتن له‌و ده‌ست تێوه‌ردانه‌ ئێمه‌ پێشتر داوامان كردبوو تۆمارێكی تایبه‌تی ده‌نگدان به‌خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بێت، تاكو رێگا له‌ ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌ عیراقی و كوردستانیه‌كان بگرێت وه‌ك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو به‌دیكرا، به‌ڵام له‌ كاتی هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن ئه‌و داوایه‌ی ئێمه‌ به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا.

راشیگه‌یاند: گرفتێكی دیكه‌ی ئێمه‌ بۆ بڕیاری حكومه‌تی عیراقی  ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌ویش بێبه‌شكردنی عیراقیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌، به‌و پێیه‌ی به‌شێكی زۆر له‌ گه‌لی ئێمه‌ به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی روویان له‌ هانده‌ران كردووه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا- هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket