riklam

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: هه‌وڵده‌ده‌ین له‌دوای جه‌ژن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن

کوردستان 11:34 AM - 2021-05-02
.

.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: پرۆگرامی خوێندنی وه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌م پۆخت كراوه‌ و ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و تاقیكردنه‌وه‌كانیش به‌هه‌مان جۆر ده‌بێت.

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌ شاری سلێمانی ڕایگه‌یاند: هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ دوای جه‌ژن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و پڕۆگرامی خوێندنی وه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌می پۆختكراوه‌ته‌وه‌ و شاره‌زایانی په‌روه‌رده‌ له‌دوای جه‌ژن به‌رنامه‌یه‌ك داده‌نێن و ئه‌ساسیات و موفرده‌داتی تازه‌ داده‌نێین بۆ ئه‌و وانانه‌ی كه‌ نه‌خوێندراون.

وتیشی: به‌رنامه‌مان هه‌یه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خوێندن به‌ پێی ئه‌و پلانانه‌ی داماناوه‌ و له‌ دوای جه‌ژن ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئه‌گه‌ر دۆخی ته‌ندروستی ڕێگه‌ بدات و بۆ هه‌مو سالێك ئه‌و وانانه‌ی له‌ده‌ستچوون له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژێك قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket