riklam

بەڕێوەبەرایەتیەکی سلێمانی بەهۆی کۆرۆناوە دەوام رادەگرێت

کوردستان 10:32 AM - 2021-05-02
.

.

به‌هۆی تووشبوونی ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانبه‌رانی، ده‌وام له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ڕاگیرا.

له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كدا كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئاگاداری دانیشتوانی ناوشاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن به‌هۆی تووشبوونی ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانبه‌رانی به‌شی خه‌ده‌مات و فرۆشتنی وزه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دابه‌شكردن به‌ په‌تای كۆرۆنا و مردنی فه‌رمانبه‌رێكیان، هه‌روه‌ها له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان به‌ گشتی و ڕێگریكردن له‌ ته‌شه‌ندنی په‌تای كۆرۆنا له‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌وام له‌و به‌شه‌ ڕاده‌گیرێت.

داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی نه‌كه‌ن.

تا ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان 151 هه‌زار و 257 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و چوار هه‌زار و 22 تووشبووش به‌ كۆرۆنا مردوون.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket