riklam

گه‌رمیان.. وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌وته‌كار

کوردستان 08:50 AM - 2021-05-02
.

.

وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی 165 میگاوات به‌سترایه‌وه‌ به‌ تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی هه‌رێمی كوردستان kv134 .

 له‌وباره‌یه‌وه‌ حازم كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ  له‌ ناوچه‌ی حه‌سیره‌ له‌ گه‌رمیان وێستگه‌ی كاره‌بای 165 میگاواتی به‌سترایه‌وه‌ به‌ تۆڕی كاره‌بای نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان.

وتیشی: له‌ ئێستادا كۆمپانیایه‌ك سه‌رقاڵی كاركردنه‌وه‌ له‌و پڕۆژه‌یه‌ و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌رهه‌می 165 میگاوات ده‌چێته‌ سه‌ر كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌تا له‌ 10 میگاواتی ده‌ستپێده‌كات و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ڕێژه‌ له‌ كاره‌با هه‌م سوودی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و هه‌م بۆ دانیشتوانی سنووری گه‌رمیان و به‌مشێوه‌یه‌ ده‌توانین ڕۆژانه‌ 20 سه‌عات كاره‌با دابین بكه‌ین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پاشماوه‌ی له‌ نه‌وت ده‌مێنێته‌وه‌ ڕێژه‌ی كاره‌با ده‌گه‌یه‌نێته‌ 3650 میگاوات.

PUKmedia زمناکۆ یه‌حیایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket