riklam

مه‌ریوان.. کوللە ته‌نگ به‌ جوتیاران هه‌ڵده‌چنێت

کوردستان 08:31 AM - 2021-05-02
.

.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مساڵ باران كه‌م باریوه‌ له‌ ئێستادا کوللە زیانی به‌ زیاتر له‌ 1500 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی جوتیارانی مه‌ریوان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌یاندووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د ڕه‌حیمی به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی مه‌ریوان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ کوللە هێرشی كردۆته‌ سه‌ر زیاتر له‌ 1500 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵ و زیانێكی زۆری به‌ به‌رهه‌می جوتیاران گه‌یاندووه‌.

ڕه‌حیمی ڕاشیگه‌یاندووه‌ هێرشی کوللە زۆربه‌ی گونده‌كانی قه‌زای مه‌ریوانی گرتۆته‌وه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ 820 دۆنم زه‌وی ژه‌هراوی كراوه‌ بۆ قه‌ڵاچۆكردنی کوللە و هه‌وڵه‌كانیشان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌ڕێوبه‌ری كشتوكاڵی مه‌ریوان ڕاشیگه‌یاندووه‌ تا ئێستا بڕی 550 لیتر ژه‌هری شل به‌سه‌ر جوتیاران و باخه‌وان به‌شێوه‌ی بێبه‌رامبه‌ر دابه‌شكراوه‌.

بێ بارانی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو بۆته‌ هۆكاری زیادبوونی کوللە له‌و ناوچه‌یه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket