riklam

كرماشان.. نزیكه‌ی هه‌زار و 700 كه‌س به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان 08:02 AM - 2021-05-02
.

.

له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 130 كه‌س له‌ پارێزگای كرماشان تووشی كۆرۆنابوون و 10 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مه‌هدی محه‌مه‌دی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی بنكه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ زانكۆی پزیشكی پارێزگای كرماشان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕایگه‌یاند: له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوو 130 كه‌س له‌و پارێزگایه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و 10 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستدا.

وتیشی: ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه‌ تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌زار و 687 كه‌س.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌ ئێستا 746 تووشبوو له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ژێر چاودێر پزیشكیدان.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket