riklam

كەركوك .. داعش پەلاماری پۆلیسی فیدڕاڵی دەدات

کوردستان 02:47 AM - 2021-05-02
.

.

ئەمشەو لەسنوری ناحیەی رەشادی سەربە پارێزگای كەركوك تیرۆرستانی داعش پەلاماری هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵیان داوەو شەڕی سەخت بەردەوامە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: درەنگانی ئەمشەو تیرۆرستانی داعش لەسنوری ناحیەی رەشاد پەلاماری هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵیان داوەو شەڕێكی سەخت بەردەوامە.

وتیشی: بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكان ژمارەیەك  پۆلیس لەهێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی برینداربوون و هاوكات هێزێكی حەشدی شەعبی و سوپای عیراق بەهانایانەوە چوون.

 ئەو هێرشەی داعش لەكاتێكدایە لەسنوری ناحیەی قەراجی سەبە قەزای مەخموریش تیرۆرستان پەلاماری هێزەكانی سوپای عیراقیان داوەو شەڕ بەردەوامە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket