riklam

داعش هێڵی گواستنەوەی كارەبای ئێران - عیراقی تەقاندەوە

عیراق 12:06 AM - 2021-05-02
.

.

ئەمشەو تیرۆرستانی داعش لەسنوری ناحیەی سەعدیەی لەدیالە پەلاماری هێزەكانی حەشدی شەعبیان داوەو هێڵی گواستنەوەی كارەبای نێوان ئێران - عیراقیان تەقاندەوە.

عەباس محەمەد چالاكوانی سیاسی بۆ PUKmedia ووتی: ئەمشەو ژمارەیەك تیرۆرستی داعش لەسنوری كۆباشی لەناحیەی سەعدیە پەلاماری هێزەكانی حەشدی شەعبیان داوە.

وتیشی: دواتر لە بورجەكانی گواستنەوەی كارەبای نێوان ئێران- عیراقیان داوەو تەقاندویانەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا: بەو هۆیەوە  ئەو هێڵی گواستنەوەی كارەبایە لەكار كەوتووە.

هەروەها لەناحیەی هبیب-ش داعش پەلاماری هێزەكانی پۆلیسی داوەو دوو پۆلیس برینداربوون.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket