riklam

په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شه‌هیدێكی ئێزیدی شه‌ڕی داعش لادرا

کوردستان 10:23 PM - 2021-05-01
.

.

به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1ی گوڵانی 2021 له‌ كۆمه‌ڵگای سیبا شێخ خدر كه‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی گرعزێره‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شه‌هیدێكی ئێزیدی كه‌ له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعشدا شه‌هید كرابوو لادرا.

له‌وباریه‌وه‌ سلێمان شه‌كر سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌ی دانانی په‌یكه‌ری ئه‌م شه‌هیده‌ به‌ PUKmedia وتی، به‌ پشتیوانی دارایی تۆڕی گه‌نجانی ئێزیدی و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری گه‌نجانی سیبایێ په‌یكه‌ری شه‌هید خێری مراد شێخ خدر له‌ كۆمه‌ڵگای سیبا شێخ خدر دانراو ئه‌مڕۆ ڕێوڕه‌سمی لابردنی په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

هه‌روه‌ها وتی، پڕۆژه‌ی دروستكردن و دانانی ئه‌م په‌یكه‌ره‌ 2 مانگی خایاند و ئامانجمان له‌م شته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌م شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌ له‌بیر نه‌چێت ، چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ خه‌ڵكی سیبا شێخ خدر بوو بۆیه‌ ئێمه‌ په‌یكه‌ره‌كه‌مان هه‌ر له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا دانا.

شه‌هید خێری مراد شێخ خدر پاش هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر قه‌زای شه‌نگال و ناحیه‌ی گرعزێر زۆرجار شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و تیرۆرستانه‌ كرد و وه‌ك سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی باشووری چیای شه‌نگال دیار و ناسراو بوو و له‌ 22ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2014 له‌ هێرشێكی دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعشدا له‌ نزیك گوندی سكێنی له‌ باشووری چیایی شه‌هیدبوو و گیانی خۆی كرده‌ قوربانی بۆ میلـله‌ته‌كه‌ی.

PUKmedia له‌یس حسێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket