riklam

راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌ش له‌ 16 فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌

کوردستان 09:43 PM - 2021-05-01
.

.

16 فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی داعش بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نن، ھێشتا ئێمه‌ له‌به‌رده‌م ھه‌ره‌شه‌ی دوژمنان و تیرۆرداین و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر قه‌واره‌كه‌مان كه‌م نین، ھه‌ربۆیه‌ له‌ ئێستادا زیاتر له‌ ھه‌ركاتێك كوردستان پێویستی به‌ ته‌بایی و یه‌كریزی ھه‌یه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:
به‌داخه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ به‌ھۆی ھێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ سنوری پردێ  ، پۆلێك له‌ پێشمه‌رگه‌ی دلسۆزی خاك و نیشتیمان شه‌ھید و بریندار بوون .
به‌ناوی فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان وێرای ئیدانه‌كردنی ئه‌و په‌لاماره‌ تیرۆرستیه‌ی شه‌وی رابردوو ،  پرسه‌و ھاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌ھیدان ده‌كه‌ین و ھیوای زوو چاك بوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین .
ئاشكرایه‌ په‌لاماری تیرۆرستان له‌ شه‌وی رابردوو ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه‌ ، ھێشتا ئێمه‌ له‌به‌رده‌م ھه‌ره‌شه‌ی دوژمنان و تیرۆرداین و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر قه‌واره‌كه‌مان كه‌م نین، ھه‌ربۆیه‌ له‌ ئێستادا زیاتر له‌ ھه‌ركاتێك كوردستان پێویستی به‌ ته‌بایی و یه‌كریزی ھه‌یه‌ ، باوه‌رمان وایه‌  ته‌نھا به‌ یه‌كێتی و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌ بوونمان  ده‌توانین رووبه‌روی پیلانی تیرۆرستان و دوژمنانی میلله‌ته‌كه‌مان ببینه‌وه‌ .
ئه‌م بۆشاییه‌ ئه‌منییانه‌ی كه‌له‌دوای نه‌مانی پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌ كوردستانیه‌كاندا درووستبوون ھه‌میشه‌ به‌ زیان بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ھه‌رێم شكاونه‌ته‌وه‌و تیرۆریستان سوودییان له‌م كه‌لێنه‌نانه‌ وه‌رگرتووه‌ تا ده‌ستی ڕه‌شیان نیشان بده‌نه‌وه‌.
پێویسته‌ ھه‌رچی زووه‌ ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عیراقی به‌ ھاوبه‌شی پارێزگاری له‌و ناوچانه‌ بكه‌ن و ئه‌م ڕووداوه‌ نیشانمان ده‌داته‌وه‌ نه‌بوونی پێشمه‌رگه‌ له‌و ناچانه‌دا چه‌ند زیانبه‌خشبووه‌.
دڵنیاین  ئیراده‌ی خۆراگری گه‌له‌كه‌مان وره‌ی پۆڵاینی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان  زۆر له‌ په‌لاماری ترسنۆكانه‌ی تیرۆرستان به‌ھێزتره‌.
  گیانی شه‌ھیدانمان شاد،خودا ئارامی و سه‌بووری به‌ھه‌موو لایه‌كمان بداتو برینداره‌كان بێ شیفا نه‌كات.

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
فراكسیۆنی گۆڕان
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
فراكسیۆنی ھاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی
فراكسیۆنی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی
فراكسیۆنی سه‌رده‌م
فراكسیۆنی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشوری
فراكسیۆنی میلله‌ت
فراكسیۆنی پارتی چاكسازی توركمانی
فراكسیۆنی ئازادی
فراكسیۆنی رافیده‌ین
فراكسیۆنی ئازادی
فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی
فراكسیۆنی ئه‌رمه‌ن

1-5-2021

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket