riklam

وه‌ستا ره‌سوڵ: داوا ده‌كه‌م سه‌ركردایه‌تی كورد به‌خه‌می كه‌ركوكه‌وه‌ بن

کوردستان 09:13 PM - 2021-05-01
.

.

له‌باره‌ی دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و زیادبونی په‌لاماره‌كانی داعش له‌و ناوچانه‌ وه‌ستا ڕه‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ PUKmedia ڕایگه‌یاند: سستی پاراستنی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌ عیراقیه‌كانه‌وه‌ له‌قۆناغی ئێستادا بۆ فره‌ بڕیاری هێزه‌ عیراقیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، ده‌شڵێت ئه‌و فره‌ ناوه‌ندیه‌ی بڕیاری هێزه‌ عیراقیه‌كانه‌ وایكردوه‌ جموجۆڵی داعش له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان زیاد بكاته‌وه‌.وه‌ستا ڕه‌سوڵ ده‌شڵێت حكومه‌تی عیراق كه‌مته‌رخه‌مه‌ له‌دروست نه‌كردنی ژوری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و نه‌بونی ئه‌و ژووره‌ هاوبه‌ش به‌هۆكارێكی دیكه‌ی ڕه‌وشی ئه‌منی ناوچه‌ جێناۆكه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

وه‌ستا ره‌سوڵ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات هێزه‌ عیراقیه‌كان تاك لایه‌نه‌ ناتوانن ئه‌منیه‌تی ناوچه‌جێناكۆكه‌كان پڕبكه‌نه‌وه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات دواین په‌لاماره‌كانی داعش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ كه‌داعش پیلانی په‌لاماره‌كانیان گۆڕیوه‌و ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت كه‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عیراقیه‌كان بێته‌ ئاراوه‌و به‌پلانی نوێوه‌ كار بۆ لاوازكردنی جموجۆڵی داعش برێت.وه‌ستا ڕه‌سوڵ ده‌شڵێت داعش دوژمنی ئێمه‌ و هێزه‌ عیراقیه‌كانیشه‌ بۆیه‌ ده‌بێت پلانێكی هاوبه‌شیشمان هه‌بێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش.

وه‌ستا ره‌سوڵ ده‌شڵێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیش كه‌مته‌رخه‌مه‌ له‌ئاست پرسی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و وتیشی پێویستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌داهاتوو له‌بری گرنگیدان به‌هه‌ندێ پرسی لاوه‌كی گرنگی به‌دۆخی ناوچه‌جێناكۆكه‌كان بدات له‌گه‌ڵ به‌غدا.پێشنیازیشیكرد كه‌ته‌ركیزی كورد بۆ ئاینده‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق ڕێككه‌وتن بێت له‌سه‌ر پرسی ناوچه‌جێناكۆكه‌كان.

PUKmedia محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د/ كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket