riklam

پارتی به‌كاندیدی عه‌ره‌ب به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌كات

کوردستان 09:06 PM - 2021-05-01
.

.

 به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی لێپرسراوی ده‌زگا هه‌ڵبژاردنی پارتی جگه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌رێم و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان، له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عیراقی عه‌ره‌بنشین به‌شدار ده‌بن و كاندیده‌كانیان له‌ خه‌ڵكی ئه‌و شارانه‌ ده‌بن، هه‌ربه‌وته‌ی ئه‌و لێپرسراوه‌ی هه‌ڵبژاردن پارتی  كاندیدیان بۆ كۆتاكانی شه‌به‌ك  كوردانی فه‌یلی ئاماده‌كردووه‌.

خه‌سرۆ گۆران لێپسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا كه‌ ئه‌مرۆ له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو رایگه‌یاند: ئه‌وان  بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو  به‌ 55كاندید له‌ 30 بانه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شداری ده‌كه‌ن كه‌ به‌سه‌ر 11 پارێزگای عیراق دابه‌شكراوه‌.

وتیشی: جگه‌ له‌ شاره‌كان هه‌رێم و ناوچه‌ دابڕه‌واكان  و به‌غدا، ئه‌وان له‌ كه‌ربه‌لا و ئه‌نبار كاندیدیان ده‌بێت و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یان كاندید كردووه‌.  وه‌ك له‌ لیستی ناوی كاندیده‌كانی ئه‌و حزبه‌دا هاتووه‌ (جاسم  ئیبراهیم  ئه‌لعیساوی له‌ پارێزگای ئه‌نبار و د. هه‌یسه‌م عه‌بدلره‌حیم  مه‌لاحی له‌  پارێزگای كه‌ربه‌لا)كاندیدكراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێمه‌  به‌هه‌مانشێوه‌ بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ كاندیدمان بۆ  كۆتاكانی كوردانی فه‌یلی له‌ پارێزگای واست و كوردانی شه‌بك له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌بێت.

كاندیدكردنی هاووڵاتی عه‌ره‌ب له‌ باشورو ناوه‌ڕاستی عیراق له‌لایه‌ن پارتی یه‌وه‌، له‌كاتێكدایه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی عیراق له‌ كه‌ركوك بایكۆتی كردو پێیانوابوو ئه‌و شاره‌ داگیر كراوه‌ و زه‌مینه‌ له‌ بار نیه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا /هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket