riklam

گروپی كوردی له‌ رێكخراوی سۆسیالیست ئه‌نته‌رناسیۆنال بۆ دۆزی كورد دروست ده‌كرێت

ی.ن.ک‌‌ 08:57 PM - 2021-05-01
.

.

ئه‌مڕۆ 1-5-2021، د.سۆران جه‌مال تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د غه‌فور ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ به‌شدارییان كرد له‌ كۆبوونه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه‌كانی ئه‌ندامی رێكخراوی سۆسیالیست ئه‌نته‌رناسیۆنال.

سه‌ره‌تا لویس ئایالا سكرتێری گشتی سۆسیالیست ئینته‌رناسیونال كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرده‌وه‌ وه‌ باسی كارو چالاكی رێكخراوه‌كه‌ی كرد له‌ رابردوو وه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال باسكرا له‌و باره‌یه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌كه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست، باس له‌ گۆڕانكارییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا، كاریگه‌ریه‌كانی له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه‌ لێكدرایه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌رووی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی.

پاشان باس له‌ دروستكردنی گروپی كوردی كرا له‌ رێكخراوی سۆسیالیست ئه‌نته‌رناسیۆنال، بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌دواداچوون و گفتوگۆكردنی دۆزی كورد له‌گه‌ڵ گشت رێكخراوه‌و حزب و لایه‌نه‌كانی تری ئه‌ندامی سۆسیالیست ئه‌نته‌رناسیۆنال له‌ هه‌موو جیهان.

دواتر هه‌ر لایه‌نێكی ئه‌ندام له‌ سۆشیاڵ ئینته‌ر ناسیۆناڵ باسی له‌ وڵاتی خۆی كردو گفتۆكراو بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.

PUKmedia

 

45554545.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket