riklam

دكتۆر شێركۆ عه‌بدوڵا باسی ئه‌ده‌به‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات

ئەدەب وهونەر 07:51 PM - 2021-05-01
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 1-5-2021، له‌ هۆڵی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی له‌ناوه‌ندی رۆشنگه‌ریی چاودێر ، بنكه‌ی ئه‌ده‌بیی و روناكبیریی گه‌لاوێژ كۆڕێكی بۆ روناكبیر و نوسه‌ر دكتۆر شێركۆ عه‌بدوڵا له‌ژێرناونیشانی ( كۆرۆنای بێ ئه‌ده‌ب.. ئه‌ده‌بی كۆرۆنا) رێكخست.

 له‌ كۆڕه‌كه‌دا كه‌ شێوازێكی ته‌نزئامێزی له‌خۆ گرتبوو ، د.شێركۆ له‌چه‌ند روویه‌كه‌وه‌ باسی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا كرد له‌ جیهان و هه‌رێمی كوردستاندا ، كه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌تا و ڤایرۆسانه‌ی رووبه‌ڕوی زه‌وی و مرۆڤایه‌تی بونه‌ته‌وه‌ ”كۆرۆنا” ڤایرۆسێكی بێ ئه‌ده‌به‌ ، به‌جۆرێك كه‌ متمانه‌ی مرۆڤی كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ میدیا و ده‌سه‌ڵات و زانست و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا مرۆڤی توشی گۆشه‌گیریی و ته‌نیاییه‌كی زۆره‌ملێ كردووه‌.

له‌به‌شێكی تری كۆڕه‌كه‌دا ئاماده‌بووان گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی كۆمیدیی و چه‌ند پرسیارێكی جددی و چاره‌نوسسازیشیان سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی جیهان به‌ده‌ست كۆرۆناوه‌ رووبه‌ڕووی د.شێركۆ عه‌بدوڵا كرده‌وه‌.

له‌كۆتایشدا  خه‌ڵاتی رێزلێنانی بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و روناكبیریی گه‌لاوێژ پێشكه‌ش به‌ د.شێركۆ كرا.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket