گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی عیراق له‌هیندستان ده‌ستیپێكردووه
عیراق 06:56 PM - 2021-05-01.
شاره‌زایه‌كی بواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ی ئایاری 2021 ئه‌وه‌ی پشتڕاستیكرده‌وه كه هه‌نگاوی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی عیراق له‌هیندستانه‌وه له‌ڕووی مرۆییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بوه‌و هۆشداریش ده‌دات له‌مه‌ترسی جێبه‌جێنه‌كردنی رێكاره خۆپارێزی و رێنماییه ته‌ندروستی و پزیشكییه‌كان له‌كاتی پێشوازیكردن لێیان.
پێشتر‌و هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی رایگه‌یاندبوو سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كان ته‌واوكراون و ره‌زامه‌ندی ره‌سمی وه‌رگیراوه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عیراقییه‌كانی گیرخواردوو له‌هیندستان.
د.حه‌یده‌ر موعته‌ز موحی، شاره‌زای بواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسه ژینگه‌ییه‌كان، سه‌باره‌ت به‌و پرسه، له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ PUKmedia رایگه‌یاند: له‌ڕووی مرۆییه‌وه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی گیرخواردوو له‌هیندستانه‌وه بۆ عیراق هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتووه، چونكه حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆناو ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته به‌ڕاده‌یه‌كی یه‌كجار مه‌ترسیدار به‌رزبووه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند: له‌كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه بۆ عیراق پێویسته رێكار‌و رێنمایی ته‌ندروستی تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ریاندا بگیرێتبه‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه پێویسته له سه‌نته‌ری تایبه‌تدا كه‌ره‌نتینه بكرێن یاخود چه‌ند هۆتێلێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان بكرێت و نزیك بێت له‌فڕۆكه‌خانه‌وه، دووپاتیشی ده‌كاته كه پێویسته هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌هیندستان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه نموونه‌یان له‌لووت و ده‌م لێوه‌ربگیرێت و دوای 7 رۆژیش بۆ جارێكی دیكه نموونه‌ی تریان لێوه‌ربگیرَته‌وه‌و ده‌شبێت له‌كه‌ره‌نتینه‌دا بمێننه‌وه.
موحی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌هیندستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێویسته پشكنییان بۆ بكرێت و نموونه‌یان لێوه‌ربگیرێت، ئه‌وه‌ش بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ئاخۆ كه‌سه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه یاخود نا، به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌شێوازێكی راست و دروست پێشوازیان لێبكرێت و رێنماییه خۆپارێزی و ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكرێن، پێویستیشه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌شێوازێكی راست و دروست خۆی بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه ئاماده كردبێت.
پێشتر‌و هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ناسڕ حسێن ئه‌لشبلی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ، رایگه‌یاند له‌سه‌عاته‌كانی داهاتوودا، هێڵی ئاسمانی عیراق پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌ستپێده‌كات كه له‌وڵاتی هیندستان گیریان خواردووه.
به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌یه‌ك، ئه‌لشبلی راشیگه‌یاندبوو، له‌و كاته‌شه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی له‌هیندستان به‌هۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تێكچوبوو، هاووڵاتیانی عیراق له‌و وڵاته داوایان كرد بگه‌ڕێنرێنه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، هه‌موو لایه‌كی راسپارد به‌ده‌م بانگه‌وازی ئه‌و هاووڵاتیانه‌وه پچن، فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابینكراو سه‌رجه‌م رێكاره خۆپارێزییه ته‌ندروستییه‌كان تێیدا جێبه‌جێ كراون.
راشیگه‌یاند: تیمه‌كانی هێڵی ئاسمانی عیراق له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان كه له‌سه‌عاته‌كانی داهاتوودا پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌كه ده‌ستپێبكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه دا.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24