riklam

هه‌ولێر.. له‌بڕیاری دابه‌شكردنی پرۆژه‌كاندا پێشێلكاری یاسا كراوه‌

کوردستان 06:16 PM - 2021-05-01
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پڕۆژه‌كان  ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌تی خۆجێیی ئه‌وشاره‌ ده‌گرێت‌و  رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك پێویسته‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات ئه‌وان به‌دواداچونیان بۆ چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پڕۆژه‌كان كردوه‌و چاودێری ده‌كه‌ن.

عه‌باس محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: راگه‌یاندنی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێشێلكردنی یاسای ژماره‌ 3ی ساڵی 2009ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌.

وتیشی: له‌ماوه‌ی رابردودا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم بڕێك پاره‌ بۆ هه‌رچوار پارێزگاكه‌ ته‌رخانكراوه‌، له‌و پاره‌یه‌ 28ملیار دیناری به‌ر هه‌ولێر ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا،  له‌لایه‌ن حكومه‌تی خۆجێی هه‌ولێر بڕیاری دابه‌شكردنیان دراوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌: بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ نوسراومان بۆ پارێزگای هه‌ولێر كردوه‌و ناڕه‌زایی خۆمان ده‌ربڕیوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی كراوه‌ نایاساییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێمه‌ وه‌ك لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌دواداچونمان  بۆ چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پڕۆژه‌كان كردوه‌و له‌كاتی جێبه‌جێكردنی چاودێر ده‌بین له‌سه‌ریان.

هه‌رله‌و باره‌یه‌وه‌ پێشتریش مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاندبوو  له‌ بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ پارێزگاكان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی 28ملیار دینار به‌ر پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌وێت، بۆئه‌مه‌ش ئه‌وان  بڕیاریان له‌سه‌ر 130 پڕۆژه‌داوه‌، له‌ كاتی ئێستا شه‌ش پڕۆژه‌یان چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كه‌ زیاتر له‌ بواره‌كانی رێگاوبان و ئاو و كاره‌بان.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا /هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket