riklam

گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و ئێران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

کوردستان 06:01 PM - 2021-05-01
.

.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2ی ئایاری 2021 گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و ئێران له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

تاهیر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ PUKmediaی رایگه‌یاند: سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 2-5-2021، سه‌رله‌نوێ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و ئێران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و یه‌كه‌م گه‌شتیش دوا نیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه‌ بۆ تاران و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

جێی ئاماژه‌یه‌، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و ئێران له‌مانگی 10ی ساڵی رابردوه‌وه‌ به‌هۆی هه‌وڵه‌كان بۆ رێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، راگیرابوون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket