riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌ركی هه‌موولایه‌كمانه‌

ی.ن.ک‌‌ 05:49 PM - 2021-05-01
.

.

بۆ هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی تیرۆرستانی داعش بۆسه‌ر پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدبوون و برینداربوونی ژماره‌ك پێشمه‌رگه‌، بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌ كردووه‌، كه‌ به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌وه‌ شه‌هیدبوون و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێراش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مان و تێكۆشه‌رانه‌ ده‌كه‌م كه‌ به‌هۆی په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ شه‌هیدبوون و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم.

 مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان كۆتایی نه‌هاتووه‌ و چه‌ندینجاریش هۆشداریمان له‌ هه‌بوونی بۆشایی ئه‌منی له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان داوه‌. كه‌ به‌داخه‌وه‌ هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی چه‌كدارانی داعش له‌ ئه‌نجامی سوودوه‌رگرتن بووه‌ له‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌. رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و عیراق ئه‌ركی هه‌موولایه‌كمانه‌ و پێویسته‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپای عیراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ زیاتربێت. ناتوانین ژیانێكی ئارام و سه‌قامگیرمان هه‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌موومان پێكه‌وه‌ یه‌كده‌نگ و یه‌كده‌ست نه‌بین بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كان.

بافڵ تاڵه‌بانی
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket