riklam

هه‌ولێر.. له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردندا دوو كه‌س برینداربوون

کوردستان 05:39 PM - 2021-05-01
.

.

له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ نزیك تاوه‌ری بازرگانی كواتر له‌سه‌ر شه‌قامی 40 مه‌تری هه‌ولێر دوو كه‌س برینداربوون.

هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 1-5-2021، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌ نزیك تاوه‌ری بازرگانی كواتر له‌سه‌ر شه‌قامی 40 مه‌تری هه‌ولێر شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌ نێوان دوو كه‌سدا دروستبووه‌، كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ زاواو خه‌زورن و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌ردووكیان برینداربوون، كه‌ برینی یه‌كێك له‌ برینداره‌كان سه‌خته‌.

راشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket